illustration about cooperation page

خزمەتگوزاری ڕاهێنانی تایبەتمەند

ئێمە ئامرازی پراکتیکی تایبەتمەند دابین دەکەین کە سەرنجیان لەسەر پێداویستییەکانی ڕۆژانەیە. تیمەکەمان لە پیشەگەرە چالاکەکان لە بوارەکانی خۆیان پێکهاتووە، کە دیدێکی هاوچەرخیان بۆ بابەت و بوارەکان هەیە.

نەک تەنها ئەمە بەڵکو هەموو ئەو بابەتانەی کە لە پڕۆژە پەروەردەییەکان پێشکەش دەکرێن بە ئەزموون و کات تاقیکراونەتەوە


لە پیشەگەرە مەیدانیەکان فێرببە:  ڕاهێنەرەکانمان پیشەگەری چالاکن کە بە قووڵی شارەزان لە بوارەکانی خۆیان. ئەوان تەنیا تیۆری پێشکەش ناکەن بەڵكو  ئەو تێڕوانینانە هاوبەشی پێدەکەن کە لە ڕێگەی ئەزموونی کرداری بەدەستیان هێناوە، دڵنیا بن لەوەی کە ڕاهێنانەکە پەیوەندیدارە و دەستبەجێ دەتوانرێت بۆ پیشەسازییەکەت بەکاربهێنرێت.

ڕێبازی کرداری:  ئێمە باوەڕمان بە هێزی فێربوونی ئەزموونی هەیە. پڕۆگرامی ڕاهێنانەکانمان بە شێوەیەک داڕێژراون کە بەشداربووان نوقمی ئەزموون بکەن، هەروەها کارامەیی و ئامرازی کرداری وا بۆ بەشداربووان دابین بکەن کە بتوانن لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاریان بهێنن. راهێنانەکانمان پردێک لە نێوان بیرۆکە و بەکارهێنانی جیهانی ڕاستەقینەدا دروست دەکەن.

پەرەپێدانی بەردەوام: گەیاندنی ئەزموون تەنها دروشمێک نییە بۆ ئێمە؛ فەلسەفەیەکە کە دەبێتە هۆی باشترکردنی بەردەوام. ئێمە بەردەوام شێوازەکانی ڕاهێنانەکانمان بە پشتبەستن بە پێشکەوتنەکانی پیشەسازی و بیروبۆچوونی بەژداربووەکانمان باشتر دەکەین، دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە نوێترین و کاریگەرترین ئەزموونی فێربوون وەردەگریت

تایبەتمەند و بە پێی پێداویستی ئێوە: ئێمە تێدەگەین کە هەموو دامەزراوەیەک تایبەتە. ڕاهێنانەکانمان بەپێی پێداویستییە تایبەتەکانی دامەزراوەکەت داڕێژراون، بەجۆرێک کە دڵنیابن لەوەی کە زۆرترین سوود لە هەموو بابەتێک وەردەگرن. چاوەڕوانی بەرنامەی تایبەت بن کە لێهاتووییەکان بەرز بکەنەوە، بەرهەمهێنان بەرز بکەنەوە و کلتوری گەشەکردن پەرەپێبدەن.

پابەندبوونمان لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندایە، ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە جۆراوجۆرەکان دەکەین وەک:

  • بزنسەکان
  • ڕێکخراوە ناحکومییەکان
  • کۆمپانیاکان
  • زانکۆکان
  • ڕێکخراوە حکومییەکان
  • ستارتاپەکان
  • کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان
  • دامەزراوەکان

پەیوەندیمان پێوەبکە بۆ ئەوەی راهێنانی تایبەتمەند پێشکەش بە تیمەکەت بکەین