illustration about cooperation page

خزمەتگوزاریەکانی وەبەرهێنان

لە گۆڕەپانی داینامیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ، پەرەپێدانی کارسازی و پشتگیریکردنی کارسازە ناوخۆییەکان زۆر گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری.

ویدوو وەک پلاتفۆرمێکی داهێنەرانە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ئیکۆسیستەمی کار و کارسازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بەتایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ویدوو بە و هاوبەشی لەگەڵ VC و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان یارمەتی کارسازان دەدات لە بەرەوپێشبردن و گەشەی کارسازە ناوخۆییەکان.

سوودەکان:

•    ستراتیژی وەبەرهێنانی داهێنەرانە

•    مۆدێلی دارایی گونجاو

•    پێوەرە کاریگەرییەکان

•    هەڵسەنگاندنی مەترسی و وردبینی پێویست

•    پشتگیری تەواوی خولیی: لە سەرەتاوە تا بەردەوامیی


هاوکاری لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان (VCS & ANGEL INVESTORS)

ئەرکی ئێمە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان خاوەنکارە تازەپێگەیشتوەکان و ئەو سەرچاوانەی کە پێویستیانە بۆ گەشەکردن. بە هاوکاریکردن لەگەڵ وەبەرهێنەرە دیارەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا، ئامانجمان دروستکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت و پەروەردەکردنە کە کارسازان بتوانن گەشە بکەن. ئێمە یارمەتیدەر دەبین لە:

•    دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی دارایی بۆ ئامادەیی وەبەرهێنان و کۆکردنەوەی پارە

•    وردبینی پێویست

•    پڕۆگرامی ئینکیوبەیشن و ئەکسێلەرەیشنی گشتگیر 

•    بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ و پەیوەندی لەگەڵ وەبەرهێنەران

•    ئاسانکاری بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وەبەرهێنەران

•    خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و دەستەی کارگێڕی (بۆرد)

•    تێڕوانین و لێکۆڵینەوەکانی بازاڕ

پڕۆگرامی ڕاهێنانی تایبەت دەربارەی وەبەرهێنان و دەستگەیشتن بە سەرچاوەی دارایی

لای ویدوو ئەزموونی مەیدانی ڕاستەقینە گرنگترە  لە بابەتە تیۆرییەکان. ویدوو  کار لەگەڵ ئەو کەسە  پیشەگەرانە دەکات کە لە بابەتی وەبەرهێنان ئەزموونی پراکتیکیان هەیە. پڕۆگرامی ڕاهێنانەکانمان بە هاوکاری لەگەڵ پسپۆڕە ناوخۆیی و دەرەکیەکانەوە دیزاین و جێبەجێ دەکرێن بۆ دڵنیابوون لە تایبەتمەندبوونیان. تێگەیشتن لە ڕەوتی بازاڕ، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی کاریگەر و بڕیاردانی ئاگادارانە پێکهاتەی گرنگن بۆ ئەو کۆمپانیا تازە و کارسازانەی کە بەدوای وەبەرهێناندا دەگەڕێن.

•    پڕۆگرامی ئامادەکردنی کارسازان بۆ وەبەرهێنان

•    راهێنانی  وەدەستخستنی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژەکەت (Fundraising)

•    پڕۆگرامی ئینکیوبەیشن

•     پرۆگرامی ئەکسیلەرەیشن

•    ڕاهێنانی ئامادەکردنی کارسازان بۆ بازاڕ

•    پڕۆگرامی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان و بۆردەکان

•    پڕۆگرامی راهێنان بۆ وەبەرهێنەران

•    پڕۆگرامی وردبینی پێویست و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان


پەوەیندیمان پێوەبکە بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە خزمەتگوزارییەکانی وەبەرهێنانمان