بەرواری کاریگەری:


لە ویدۆ، ئێمە پابەندین بە پاراستنی نهێنی بەکارهێنەران و سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەمان. لێرەدا لە سیاسەتی پاراستنی نهێنی ئێمەدا ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن زانیارییە کەسییەکانی تۆ کۆدەکەینەوە، بەکاریان دەهێنین، ئاشکرایان دەکەین و دەیپارێزین کاتێک تۆ خزمەتگوزارییەکانمان بەکاردەهێنیت. تۆ ڕەزامەندیت لەسەر مەرج و ڕێساکانی ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنی کاتێک دەچیتە ناو ماڵپەڕی Wedo، بەرنامەکانی مۆبایل یان هەر خزمەتگوزارییەکی دیکە کە لەلایەن Wedo پێشکەش دەکرێت یان بەکاری دەهێنیت و بەکۆمەڵ بە ("خزمەتگوزارییەکان") ناودەبرێن.


1. ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە:

1.1 زانیاری کەسی: لەوانەیە ئێمە ئەو زانیارییە کەسییە کۆبکەینەوە کە تۆ پێمان دەدەیت کاتێک ناوت تۆمار دەکەیت بۆ ئەکاونتێک، کاتێک خزمەتگوزارییەکانمان بەکاردەهێنیت، یان کاتێک پەیوەندیمان پێوە دەکەیت. ئەم زانیاریانە ناوی تۆ، ناونیشانی ئیمەیڵ، ژمارەی تەلەفۆن، زانیاری وەسڵکردن و هەر زانیارییەکی تر کە تۆ خۆبەخشانە پێمان دەدەیت لەخۆدەگرێت.

1.2 زانیاری پارەدان: ئەگەر تۆ پارە بدەیت بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانمان، ئێمە زانیارییەکانی پەیوەست بە پارەدان کۆدەکەینەوە، وەک ژمارەی کارتی بانکیی، ناونیشانی وەسڵکردن و وردەکارییەکانی تری پارەدان. بەڵام تکایە ئاگاداربن کە ئێمە هیچ زانیارییەکی کارتی پارەدان هەڵناگرین یان نایپارێزین. ئێمە پشت بە پرۆسێسەرەکانی پارەدانی لایەنی دەرەكی دەبەستین کە بە شێوەیەکی پارێزراو مامەڵە لەگەڵ ئەم زانیاریانەدا دەکەن و پرۆسێسیان دەکەن.

1.3 زانیاری بەکارهێنان: لەوانەیە ئێمە زانیاری سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی Wedo کۆبکەینەوە، لەوانەش ناونیشانی IP، زانیاری ئامێری بەكارهاتووە، جۆری وێبگەڕ، سیستەمی کارپێکردن و وردەکارییە تەکنیکییەکانی تر. ئەم زانیاریانە یارمەتیدەرمانە بۆ شیکردنەوەی داتاکان، بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکە، بەدواداچوون بۆ جوڵەی بەکارهێنەران و کۆکردنەوەی زانیاری دیمۆگرافی بۆ مەبەستی ناوخۆیی.

1.4 کووکی و تەکنەلۆژیای هاوشێوە: ئێمە کووکی و تەکنەلۆژیای بەدواداچوونی هاوشێوە بەکاردەهێنین بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی تۆ لە ماڵپەڕەکەماندا. ئەم تەکنەلۆژیایانە زانیاری دەربارەی هەڵسوکەوت و هەڵبژاردنەکانی گەڕانەکەت کۆدەکەنەوە. دەتوانیت ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەت دەستکاری بکەیت بۆ بەڕێوەبردنی کووکی یان وازهێنان لە هەندێک تەکنەلۆژیای بەدواداچوون، بەڵام تکایە تێبینی بکە کە لەکارخستنی کووکیەکان لەوانەیە کاریگەری لەسەر توانای بەکارهێنانی هەندێک خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی Wedo هەبێت.

1.5 زانیاری لایەنی سێیەم: لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لە لایەنی دیكەوە وەربگرین، وەک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا یان دامەزراوە پەروەردەییەکان، بەپێی سیاسەتەکانی پاراستنی نهێنی ئەوان و ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی تۆ.


2. چۆن زانیاریەکانت بەکاردەهێنین

2.1 بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر: ئێمە ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە بەکاردەهێنین بۆ پێشکەشکردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان، هەروەها بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت، و کەسایەتیکردن و باشترکردنی ئەزموونی تۆ بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان. ئەمەش بریتییە لە دابینکردنی ناوەڕۆکی فێركاری، ئاسانکاری بۆ پەیوەندیکردن، و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەشکردنەکانمان بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت.

2.2 پەیوەندی: لەوانەیە ئێمە زانیارییەکانی پەیوەندیکردنت بەکاربهێنین بۆ ناردنی نوێکارییەکان، هەواڵنامە، کەرەستەی بازرگانی و زانیارییە پەیوەندیدارەکانی تر سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانمان. دەتوانیت لە هەر کاتێکدا واز لە وەرگرتنی ئەم زانیاریانە بهێنیت.

2.3 شیکاری و باشترکردن: ئێمە شیکاری داتاکانی بەکارهێنان دەکەین بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان، پەرەپێدانی تایبەتمەندی نوێ و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر. ئەمەش لەوانەیە بەکارهێنانی زانیاری کۆکراوە و بێناو بۆ مەبەستی ئاماری لەخۆبگرێت.

2.4 پابەندبوونی یاسایی: لەوانەیە ئێمە زانیارییەکانی تۆ بەکاربهێنین و ئاشکرای بکەین بۆ پابەندبوون بە یاسا کارپێکراوەکان، پرۆسەی یاسایی یان داواکارییە حکومییە کارپێکراوەکان ، هەروەها بۆ پابەندبوون بە مەرجەکانمان و بۆ پاراستنی مافەکانمان، نهێنی، سەلامەتی، موڵک و ماڵی بەکارهێنەرانمان یان ئەوانی تر .


3. هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ:

3.1 پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێمە لە داهاتوودا هاوبەشی بکەین لەگەڵ دابینکەرانی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەمی متمانەپێکراو بۆ ئەنجامدانی ئەرکی جۆراوجۆر بەناویWedo . دابینکەران دەستیان بە بەشێک لە زانیارییەکانی تۆ دەگات، بەڵام ئەوان پابەند دەبن بە گرێبەستی نێوان ئێمە و بەپێی گرێبەست پابەندن بە پاراستنی زانیارییەکانی تۆ.

3.2 گواستنەوەی بزنس: ئەگەر Wedo تووشی یەکگرتن، یان بەدەستهێنان، یان فرۆشتنی هەموو یان بەشێک لە سەروەت و سامانەکەی بوو، لەوانەیە زانیارییەکانی تۆ وەک بەشێک لە مامەڵەکە بگوازرێنەوە. بەڵام دڵنیابە لەوەی کە ئێمە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە یان بە دانانی ئاگادارییەکی دیار لە ماڵپەڕی Wedo ئاگادارت دەکەینەوە پێش ئەوەی زانیارییە کەسییەکانت بخرێنە ژێر سیاسەتێکی جیاوازی پاراستنی نهێنی.

3.3 مەرجە یاساییەکان: ئێمە دەتوانین زانیارییەکانی تۆ ئاشکرا بکەین ئەگەر بەپێی یاسا داوامان لێبکرێت یان لە وەڵامی داواکارییە یاساییە ڕەواکاندا، وەک فەرمانی دادگا، یان بانگهێشتنامە یان لێکۆڵینەوەکانی حکومەت داوامان لێبکرێت.


4. ئاسایشی داتا:

ویدۆ ڕێوشوێنی باش دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت لە دەستگەیشتن بە ڕێگەپێنەدراو و پاراستنی لە لەدەستدان یان خراپ بەکارهێنان، وهەروەها زانیارییەکانتان لە گۆڕانکاری دەپارێزێت. بەڵام تکایە ئاگاداربن هیچ شێوازێکی گواستنەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێت یان هەڵگرتنی ئەلیکترۆنیەوە 100% پارێزراو نییە. بۆیە ناتوانین گەرەنتی ئاسایشی ڕەهای زانیارییەکانتان بکەین.


5. هەڵبژاردنەکانی پاراستنی نهێنی:

5.1 نوێکردنەوەی زانیارییەکانتان: دەتوانیت پێداچوونەوە، يان نوێکردنەوە یان ڕاستکردنەوەی زانیارییە کەسییەکانت بکەیت بە پەیوەندیکردن بە ئێمەوە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئەکاونتەکەتەوە ئەگەر پێویست بێت.

5.2 وازهێنان: دەتوانیت واز لە وەرگرتنی زانیارییە بانگەشەییەکان لە Wedo بهێنیت بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئەو نامەیەی کە وەرتگرتووە یان بە پەیوەندیکردن بە ئێمەوە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ. بەڵام تکایە تێبینی بکە کە تەنانەت ئەگەر تۆ وازت لێبهێنیت، ڕەنگە ئێمە زانیاری نا بانگەشەییەکانتان بۆ بنێرین کە پەیوەندییان بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمانەوە هەیە.


6. لینک و خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم:

لەوانەیە خزمەتگوزارییەکانی Wedo لینکی ماڵپەڕ یان خزمەتگوزارییەکانی لایەنی دەرەكی لەخۆ بگرن. ئێمە بەرپرسیار نین لە سیاسەتی پاراستنی نهێنی یان ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکانیان. ئێمە هانتان دەدەین پێش ئەوەی هەر زانیارییەکی کەسییان پێ بدەن، پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی پاراستنی نهێنی ئەو سایتانەدا بکەن.


7. پاراستنی نهێنی منداڵان:

خزمەتگوزارییەکانی ویدۆ بۆ کەسانی خوار تەمەنی ١٦ ساڵ دانەنراون. ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئێمە زانیاری کەسی لە منداڵان کۆناکەینەوە. ئەگەر پێت وایە کە ئێمە بەبێ ئاگاداری زانیاریمان لە منداڵێک کۆکردۆتەوە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە و ئێمە هەنگاوی گونجاو دەنێین بۆ لابردنی زانیارییەکان لە سیستەمەکانمان.


8. گۆڕانکاری لە سیاسەتی پاراستنی نهێنی:

لەوانەیە جارجارە ئەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی نوێ بکەینەوە. ئێمە لە هەر گۆڕانکارییەکی ماددی ئاگادارتان دەکەینەوە بە بڵاوکردنەوەی سیاسەتی نوێکراوە لە ماڵپەڕەکەمان یان لە ڕێگەی کەناڵەکانی تری پەیوەندیکردن. ئێمە هانتان دەدەین کە جار جار پێداچوونەوە بەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی بکەن بۆ هەر گۆڕانکارییەک.


9. پەیوەندیمان پێوە بکەن:

ئەگەر هەر پرسیارێک، يان نیگەرانییەک یان داواکارییەکت هەیە سەبارەت بە سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان یان ئەگەر دەتەوێت زانیارییە کەسییەکانت چارەسەر بکەیتەوە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە رێگای ئم بەستەرە: Contact Us.

لەكاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی Wedo، تۆ دان بەوەدا دەنێیت کەوا تۆ ئەو خاڵانەت خوێندووەتەوە، تێگەیشتووی و ڕەزامەندیت لەسەر ئەو خاڵانەی کە لەم سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا باسکراون.