illustration about cooperation page

دیزاینکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ئینکیوبەیشن و ئەکسێلەرەیش (کارسازی)

لە ویدوو، ئێمە پسپۆڕین لە دیزاینکردن و بەڕێوەبردنی بەرنامەی گشتگیری ئینکیوبەیشن و ئەکسێلەرەیشن بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان، دامەزراوەکان، ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان و کارسازان

پابەندبوونمان زیاترە لە تەنها جێبەجێکردنی پڕۆگرامەکان بەڵکو گرنگی بە درووسکترنی کاریگەری و گەشەکردنی بەردەوام دەدەین.

1. جێبەجێکردنی پرۆگرامی گشتگیر:

بەڕێوەبردنی پرۆگرامی ئینکیوبەشن یان ئەکسێلەرەیشن (کارسازی) ڕێبازێکی فرەلایەنە لەخۆدەگرێت. ویدوو دڵنیای دەدات لەوەی کە هەر پرۆگرامێک بە گرنگیدانێکی ورد بە وردەکارییەکان جێبەجێ دەکرێت. ستراتیژی گشتگیرمان توخمە جۆراوجۆرەکانی وەکو ڕاهێنەرایەتی، وۆرک شۆپ، بۆنەکان و دانیشتنەکان لەخۆدەگرێت. ئەم ڕێبازە ئەزموونێکی باش و خزمەتگوزارە دەدات بە لایەنە بەشداربووەکان، کە گەشەکردنیان پەرەپێدەدات.

2. پرۆگرامی تایبەتمەند بە سێکتەرەکان:

ئێمە لە پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان تێدەگەین. ویدوو شانازی بە درووستکردنی بەرنامەکانی ئینکیوبەیشن و ئەکسیلراشن دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە ناوازەکانی ئەم یەکانەدا بگونجێت. جا چ لە کاریگەری کۆمەڵایەتی، چاودێری تەندروستی، یان دۆمەینە تایبەتمەندەکانی تر، بەرنامەکانمان بە وردی داڕێژراون بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەحەددای و دەرفەتە تایبەتانەی کە لەلایەن هەر کەرتێکەوە پێشکەش دەکرێن.

3. کاریگەریی پێوانەکراو:

لە ویدوو، سەرکەووتنمان بە درووستکردنی ئەو کاریگەریانە دەپێوین کە پرۆگرامەکانمان دایدەنێن لەسەر بەژداربووان. لە بەدواداچوون بۆ دەستپێکردنی سەرکەوتووانەی پڕۆژەکان تا چاودێریکردنی گەشەی بودجەی مسۆگەرکراو، ئێمە نیشاندەری سەرەکی ئەدای کارکردن (KPI) بەکاردەهێنین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرنامەکانمان ئەنجامە پێوانەکراو و مانادارەکان دەگەیەنن کە هاوتەریبن لەگەڵ ئامانجەکانی ڕێکخراوە دامەزراوە و ڕێکخراوەکان.

4. پشتگیری بەردەوام:

لە ویدوو، پاڵپشتی و بەدوواداچوونمان  لە دوای پڕۆگرامەکانیش بەردەوام دەبێت. ئێمە لە ئەنجامەکانی پرۆگرامەکە تێدەپەڕین، دامەزراوەکان بە سەرچاوە سەرەکییەکان، ڕاهێنەرایەتی و دەرفەتەکانەوە دەبەستینەوە کە بەشدارییەکی بەرچاو دەکەن لە سەرکەوتنی بەردەوامیان.

5. بنیاتنانی ئیکۆسیستەمی هاوبەش:

ویدوو چالاکانە بەشداری دەکات لە بنیاتنانی ئیکۆسیستەمێکی هاوبەش کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان، دامەزراوەکان، کۆمپانیاکان، حکومەت و، ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان و  کارسازان تێیدا کۆدەبنەوە. دیدگای ئێمە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی گەشەسەندووە کە سەرنجی لەسەر کاریگەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام بێت. لە ڕێگەی هەوڵە هاوبەشەکانەوە، ئێمە ژینگەیەک پەروەردە دەکەین کە هاندەری ئاڵوگۆڕی زانیاری، پەیوەندی درووستکردن و گەشەکردنی بەکۆمەڵ بێت.


کێ دەتوانێت سوودمەند بێت:

ڕێکخراوە ناحکومییەکان و قازانج نەویستەکان:

ئەو لایەنانەی کە بەدوای پشتگیرییەکی گشتگیردا دەگەڕێن بۆ جێبەجێکردنی پرۆگرامە کاریگەرەکان کە هاوتەریبن لەگەڵ ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانیان.

رێکخراوی کارسازی (ئینکیوبەشن یان ئەکسێلەرەیشن):

ئەو ڕێکخراوانەی کە ئاسانکاری بۆ کارسازی و داهێنان دەکەن و بەدوای پشتگیری پسپۆڕانەدا دەگەڕێن لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامەکانیاندا.

پشتگیری هەمەلایەنەی ئێمە:

لە دروستکردنی چەمک و کۆنسێپتی پرۆگرامەکەوە تا سەرپەرشتیکردن و جێبەجێکردن، ویدوو پشتگیری لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی پێشکەش دەکات، کە تەواوی خولی پرۆگرامەکانی دەگرێتەوە. تیمەکەمان شارەزایە لە نووسین و پشتگیریکردنی هەموو ناوەڕۆکی پرۆگرامەکە ، دڵنیابوون لە پرۆسەیەکی بێ کێشە و کاریگەر لە بیرۆکەوە تا جێبەجێکردن.

با پڕۆگرامی داهاتووی کارسازیت دیزاین بکەین و جێبەجێی بکەین